بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، کۆبوونەوەکەی نێوان وەفدەکانی روسیا و ئۆکراین لە ئەستەنبوڵ، دوای نزیکەی سەعاتێک و 40 خولەک کۆتایی هات.

دیدارەکە یەکەم دیداری راستەوخۆی روس و ئۆکراینیایە لە دوای ساڵی 2022ەوە، بەگوێرەی نوسینگەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان، لەگەڵ ئیبراهیم کالین، بەرپرسی هەواڵگری تورکیا، بەشداری گفتوگۆکانیان کردووە. بەرپرسێکی ئۆکراینیاش رایگەیاند، کە خولی نوێی دانوستان لەگەڵ روسیا "ئەگەری هەیە، بەڵام بەرنامەی بۆ دانەنراوە".

هاوکات، سەرۆکی وەفدی روسیا رایگەیاند؛ "ئێمە لە ئەنجامی دانوستانەکان رازین و بەوردی هەردولا بۆچونەکان دەخەنە رو".

ڤلادیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین داوای کرد ئەگەر دانوستانەکان لەگەڵ مۆسکۆ لە ئەستەنبوڵ شکستی هێنا ئەوا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی پێویستە  "وەڵامێکی بەهێز"ی روسیا بداتەوە و ئامادەنەبوونی پوتنیشی ئیدانە کرد.

زێلێنسکی لە تیرانای پایتەختی ئەلبانیا وتی: ئەگەر دەرکەوت کە شاندی ڕروسیا تەنها بۆ نمایشکردن لەوێن و نەمانتوانی هیچ ئەنجامێک بەدەستبهێنین، ئەوا دەبێت هەمووان وەڵام بدەنەوە.

جەختیشی لە پێویستی "وەڵامدانەوەی بەهێز و سزا" کردەوە و وتی، "پوتن ترساوە" بۆیە نەهاتووە بۆ تورکیا.