قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند "محەمەد عەباس بارام" پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەکەی کردووە و رایگەیاند، کۆچکردوو  هونەرمەندێکی بەئەزموونی کوردستان بوو کە بەپێشکەشکردنی زیاد لە ٣٠ گۆرانی تۆمارکراو بەرهەمەکانی لەیادەوەری نەوەکاندا چەسپاندبوو.

دەقی پرسەنامەکی قوباد تاڵەبانی...

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی هونەرمەند محەمەد عەباس بارام

زۆر بەداخەوە هەواڵى کۆچی دوایی هونەرمەند (محەمەد عەباس بارام)م بیست. هاوبەشی خەمتانم و پرسەو سەرەخۆشی لەبنەماڵەکەتان و هەموو هونەرمەندانی کوردستان ئەکەم. 

کۆچکردوو محەمەد عەباس بارام هونەرمەندێکی بەئەزموونی کوردستان بوو کە بەپێشکەشکردنی زیاد لە ٣٠ گۆرانی تۆمارکراو بەرهەمەکانی لەیادەوەری نەوەکاندا چەسپاندبوو، کۆچکردنی جێگای ئەسەفی هەموومانە. 

خواى گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله وانا اليه راجعون

قوباد تاڵەبانی

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال