بومەلەرزەیەکی بەهێز لە تورکیا رویدا
رەوەز
١٥ی ئایاری ٢٠٢٥
دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلە شاری قۆنیای هەژاند و لە ئەنقەرە هەستی پێکرا، ئەمە لە کاتێکدایە کە هەردوو وەفدی دانوستانکاری تورکیا و روسیا لە تورکیان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی راگرتنی شەڕەوە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشداوە که دانیشتووانی ئەنقەرە چەند خولەکێک لەمەوبەر بە رونی هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە و بەوتەی میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە؛ لەناو ماڵەکاندا هەست بە بەهێزی بومەلەرزەکە کراوە.
بەپێی داتاکانی دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی فریاگوزاری دەوڵەت، بومەلەرزەکە لە شاری قۆنیا (200 کیلۆمەتر لە باشووری ئەنقەرە) تۆمارکراوە، و دوای بوومەلەرزەکانی گەیشتووەتە پایتەخت.