ئەمریكا بەبەهای زیاتر لە 305 ملیۆن دۆلار موشەك بە توركیا دەفرۆشێت
١٥ی ئایاری ٢٠٢٥
ئەمریكا بە بڕی 305 ملیۆن دۆلار موشەك و چەكی قورس بە توركیا دەفرۆشێت.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا پێنتاگۆن وردەكاریی پەسەندكردنی گرێبەستێكی فڕۆشتی چەك و تەقەمەنی بە توركیای بڵاوكردەوە كە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاوە پەسەند كراوە.
بەپێی ئەو وردەكارییانەی كە پێنتاگۆن بڵاویكردووەتەوە، چەند جۆرێك موشەك بە توركیا فرۆشراوە كە لە لایەن فڕۆكەی جەنگییەوە بەكار دەهێنرێن.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا رایگەیاندوە ئەو موشەكانەی كە ڕەزامەندی فڕۆشتنیان لەسەر دراوە بۆ ئەركی هێزە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەی جۆری F-16 بەكار دەهێندرێت .