وەزیری گەنجینەی ئەمریكا دەستپێكردنی هەڵگرتنی سزاكانی سەر سوریای راگەیاند
کەژان
١٥ی ئایاری ٢٠٢٥
وەزیری گەنجینەی ئەمریكا دەستپێكردنی هەڵگرتنی سزاكانی سەر سوریای راگەیاند.
سكۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ئەمڕۆ لە پلاتفۆرمی ئێكس بڵاویكردەوە، خەزێنەی ئەمریكا هەنگاو دەنێت بۆ سوككردنی سزاكانی سەر سوریا لە پێناو سەقامگیركردنی ئەو وڵاتە و هەنگاونان بەرەو ئاشتی.
بێسنت ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا پرۆسەی هەڵگرتنی سزاكانی واشنتۆنی بۆ سەر سوریا دەستپێكردووە، بەڵام پرۆسەكە چەند مانگی پێویست دەبێت.
رۆژی سێ شەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە ریازی پایتەختی سعودیە رایگەیاند، لەسەر داوای محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، ئەمریكا سزاكانی سەر سوریا هەڵدەگرێت.