ئێران رایگەیاند، ئامادەیە رێككەوتنی ئەتۆمی ئەنجامبدات لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاكانی سەر وڵاتەكەی.

عەلی شەمخانی، راوێژكاری عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئێن بی سی نیوز رایگەیاند، وڵاتەكەی لە بەرامبەر هەڵگرتنی دەستبەجێیسزاكانی سەری ئامادەیە رێككەوتنێك لەگەڵ ئەمریكا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئەنجام بدات.
راشیگەیاند، ئێران بەڵێندەدات هەرگیز چەكی ئەتۆمی دروست نەكات و ئەو كۆگاكایانەی بە خێرای یۆرانیۆمی تیدا دەپینرێت دابخات و تەنها  بە ئاستێكی پێویست لە پیتاندنی بەردەوامدەبێت ئەوەش لە ژێر چاودێری پشكنەرە نێودەوڵەتییەكان دەبێت.

لە دوای ستبەكاربوونی لە مانگی دووەمەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا سیاسەتی زۆرترین فشاری دژی ئێران گرتەبەر و سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند، لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانیش دانوستان دەكات كە دەیانەوێت ئەو سزایانە هەڵبگرن، كە ئابووری وڵاتەكەیان بەرەوە دارماندنبردووە.