زیلینسکی لەسەر دانوستانەکانی سبەینێ لەگەڵ روسیا: هەڵسوکەوتی ئەوان رونی دەکاتەوە چیدەکەین
رەوەز
١٤ی ئایاری ٢٠٢٥
سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی گەشتەکەی بۆ کەنداو رایگەیاند کە هاوتا روسیەکەی ئامادەیە بۆ سەردانی تورکیا. هاوکات سەرۆکی
ئۆکراینیاش ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ "هەر جۆرە گفتوگۆیەک" بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ.
لە میانەی گەشتەکەی بۆ کەنداو، دۆناڵد ترەمپ وتی: "پوتین دەیەوێت لەوێ ئامادە بێت، و رەنگە ئەمەش روو بدات".
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پوتینەوە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: "نازانم ئایا ئامادە دەبێت یان نا. بەڵام دەزانم کە دەیەوێت من لەوێ بم. ئەمە ئەگەرێکە... من بیرم لێکردووەتەوە".
ترەمپ جەختی کردەوە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مارکۆ رۆبیۆ ستیڤ ویتکۆڤ و کیس کیلۆگ بە دڵنیاییەوە لە تورکیا ئامادە دەبن.
لە لایەکی دیکەوە، زیلینسکی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند کە ئامادەیە بۆ "هەر جۆرە گفتوگۆیەک" بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لەگەڵ روسیا، و ئاماژەی بەوەش کرد کە بڕیار لەسەر "هەنگاوەکانی داهاتوو" دەدات دوای ئەوەی رون دەبێتەوە کێ نوێنەرایەتی مۆسکۆ دەکات لە گفتوگۆکانی رۆژی پێنجشەممە لە ئیستەنبوڵ.
زیلینسکی وتیشی: "چاوەڕێ دەکەم بزانم کێ لە لایەن روسیاوە ئامادە دەبێت. دوای ئەوە، بڕیار دەدەم لەسەر ئەو هەنگاوانەی کە ئۆکراین دەیاننێت"، هەروەها وتیشی کیێڤ "ئامادەیە بۆ هەر جۆرە گفتوگۆیەک و ترسمان لە کۆبوونەوەکان نییە".
بڕیارە گفتوگۆکان سەبارەت بە کۆتایی هێنانی شەڕ لە ئۆکراین رۆژی پێنجشەممە لە تورکیا بەڕێوەبچێت. بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا پرسیاری ئەوەی کە کێ لەسەر مێزی گفتوگۆکان دادەنیشێت دوبارە گومانی خستەوە سەر گفتوگۆکان و کرملینیش تا ئێستا بە دڵنیایی ئاماژەی بە ئامادەبوونی پوتن نەکردووە.
پوتین خۆی پێشنیاری ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەی کردبوو، بەڵام ئاشکرای نەکردووە ئایا خۆی ئامادەی ئەم کۆبوونەوەیە دەبێت یان نا.