لە دوای پێشوازی کردن لە ترەمپ لەلایەن میری قەتەرەوە، لە کۆشکی شاهانەیی گفتوگۆیان لەسەر بەڕێوەچوونی مۆندیالی 2022 و ئاشتی ناوچەکە و دیزاینی کۆشکی شاهانەی قەتەر کرد.

میری قەتەر بە ترەمپی وت: دەزانم تۆ پیاوێکی ئاشتیخوازیت و دەتوانین کاری زۆر گەورە پێکەوە بکەین.

پاشان ترەمپ سەرنجی کۆشکەکە گرانبەهاکەیداو و رایگەیاند، ئەوەی ئێوە کردتان نائاسایی بوو، سەیرکە چەند جوانە، "وەک کەسێک کە لە کاروباری بیناسازیدایە، ئەو مەڕمەڕەی کە دەیبینم بێ کەموکوڕییە".

میری قەتەر باسی  لە میوانداریکردنی مۆندیالی 2022 لەلایەن قەتەرەوە کرد و رایگەیاند، "یەک روداو لە بەڕێوەچوونی مۆندیال روینەداوە"، لە وەڵامیشدا ترەمپ وتی: ئێوە کارێکی زۆر گەورەتان کرد.

دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامدا وتی: ئێوە کارێکی گەورەتان کرد.