قەتەر؛ ترەمپ گەیشتە دووەم وێستگەی گەشتەکەی
محەمەد رزگار
١٤ی ئایاری ٢٠٢٥
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چوارچێوەی گەشتەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوڕاست لە سعودیەوە گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەر.
لە سەرەتای سەردانەکەی ترەمپ بۆ دەوحە، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر پێشوازی لێکرد.
جێگەی ئاماژەیە دوای بەشداریکردنی لە لوتکەی کەنداو و ئەمریکا لە ریاز، سەرۆکی ئەمریکا گەشتەکەی بۆ قەتەر دەستپێکرد و گەیشتە پایتەختی ئەو وڵاتە، هەروەها رۆژی پێنجشەممە سەردانی ئیمارات دەکات و کۆتایی بە گەشتەکە بۆ رۆژهەڵاتی ناوڕاست دەهێنێت.
میدیاکانی قەتەر بڵاویانکردەوە، سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، پێشبینیش دەکرێت لەم سەردانەدا رێککەوتن لە بوارەکانی بەرگری و وەبەرهێنان و پەروەردە ئیمزا بکرێن، ئەمەش هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات بەهێزتر دەکات.