بۆ رۆژی دووەم، شەرو پێكدادانەكان لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا بەردەوامە و بەهۆی ئالۆزییەكانەوە ژمارەیەك زیندانییكراو لە گرتوخانەیەكی شارەكە هەڵاتن .  

بە وتەی شایەتحاڵەكان، لە بەردەوامیی پێكدادانی نێوان هێزی "حكومەتی یەكریزی نیشتمانی" و چەكدارانی "دەزگای روبونەوەی تیرۆر" ، لە شەوی رابردوەوە دەنگی تەقە و تەقینەوە لە تەرابلوس دەبیسترێت و هێزێكی زۆر لە شارەكەدا بڵاوبونەتەوە .

هەر بەهۆی ئالۆزییەكانەوە ، گەشتە ئاسمانییەكان لە فرۆكەخانەی مەعیتیقەوە بۆ فرۆكەخانەی مەسراتە گواستراونەتەوە .

پۆلیسی دادوەریش ئاشكرایكرد، بەهۆی پێكدادانەكان لە نزیك گرتوخانەی جودەیدە، شڵەژاوییەكی زۆر دروستبوە و ژمارەیەك لە زیندانیكراوەكان هەڵاتون. نەتەوەیەكگرتوەكانیش نیگەرانیی قوڵی بۆ پێشهاتەكانی لیبیا دەربریوە و داوایكردوە بە زوترین كات شەر رابگیرێت.