دوای ئەوەی دوێنێ دۆناڵد ترەمۆ گەیشتە ریازی پایتەختی سعودیە و بەشداری لە کۆڕبەندی بازرگانی سعودی -ئەمریکی کرد، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆببێتەوە.

دوێنێ کۆڕبەندی بازرگانی سعودی- ئەمریکی دەستی پێ کرد و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاش گەیشتە ریازی پایتەختی سعودیە بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندەکە و ئیمزاکردنی چەندین رێککەوتنی بازرگانی گرنگ، لەوانەش رێککەوتنە 600 ملیار دۆلارییەکەی لەگەڵ سعودیەدا.

شەوی رابردووش کۆشکی سپی رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ئەحمەد شەرعی سەرۆکی کاتیی سوریا کۆدەبێتەوە.

دوێنێش رۆژنامەی ناشناڵی ئیماراتی بڵاویکردەوە، سعودیە هەوڵدەدات دیدارێکی 45 خولەکی نێوان ترەمپ و شەرع رێکبخات.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی ئەمریکا کەمێک نەرمی بەرانبەر سەرۆکی سوریا نواندووە.

دوێنێش دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا، بەئامانجی هاوكاریكردنی دیمەشق لە بنیاتنانەوەی سوریادا، بڕیاریداوە سەرجەم سزاكانی سەر ئەو وڵاتە هەڵبگرێت، هیواداریشە حكومەتی نوێی سوریا سەركەوتوو بێت لە پاراستنی سەقامگیری سوریا و هاووڵاتیانی.