هەژارترین سەرۆكی جیهان لە تەمەنی 89 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد
١٤ی ئایاری ٢٠٢٥
سەرۆكی پێشووتری ئۆرۆگوای كە بە هەژارترین سەرۆكی جیهان ناسرابوو لە تەمەنی 89 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و سەرۆكی ئۆرۆگوایش دەڵێت ئەو خۆشەویستی بە خەڵكی وڵاتەكەی بەخشی.
خۆزێ موخیکا لە ساڵی 2010 تا 2015 سەرۆكی ئۆرۆگوای بوو و بە پیپی ناودەهێنرا تەنها خاوەنی ئۆتۆمبێلێكی دروستكراوی ساڵی 1987بوو كە نرخەكەی كەمتر بووە لە دوو هەزر دۆلار و لە خانووی هاوسەرەكەدا دەژیا.
ئەو لە ساڵانی 1971 تا 1985 بەهۆی بەشدارییکردنی لە گروپێكی پارتیزان زیندانیكرا و لە ساڵی 2009 وەک ئەندامی كۆنگرێسی وڵاتەكەی هەڵبژێدرا و بەهۆی كەسایەتییە جەماوەرییەكەی ساڵی 2010 بووە سەرۆكی ئۆرۆگوای و سەردەمی سەرۆكایەتی ئەو بە سەردەمی گۆڕانكاری و وەرچەرخان لە مێژوی وڵاتەكەدا لەقەڵەم دەدرا.
ئەو لە كاتی سەرۆكایەتیی وڵاتەكەیدا تەنانەت لە كۆشكی سەرۆكایەتیی نەدەمایەوە و لە خانووە هەژارانەكەی و لە كێڵگەیەكدا لەگەڵ هاوسەرەكەی دەژیا و دواجار لە تەمەنی 89 ساڵیدا و بەهۆی شێرپەنجەوە كۆچی دوایی كرد.
یاماندو ئۆرسی، سەرۆكی ئێستای ئۆرۆگوای لە پەیامێكدا رایگەیاند، سوپاسی خۆزێ موخیکا دەکەین بۆ ئەو هەموو خۆشەویستییە قوڵەی كە بە خەڵكی وڵاتەكەی بەخشیوە.