رۆژنامەی ناشیناڵ ئاشکرایکرد، ئەحمەد شەرع دەچێتە سعودیە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.

رۆژنامەی ناشیناڵی ئیماڕات بڵاویکردەوە، سعودیە هەوڵدەدات دیدارێکی 45 خولەکی نێوان ترەمپ و شەرع رێکبخات، ئاماژەی بەوەشکردوە سەرۆکی ئەمریکا کەمێک نەرمی بەرانبەر سەرۆکی سوریا نواندوە.

رۆژنامەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاندووە، سعودیە نێوەنگیرە بۆ رێکخستنی ئەو دیدارە، بەڵام تائێستا پشت راستنەکراوەتە کە ئەو کۆبونەوەیە ئەنجامدەدرێت یاخود نا.

جێگەی ئاماژەیە، پێش ئەوەی ترەمپ  گەشتەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوڕاست دەستپێبکات ئاماژەی بەوەکرد، کە بیر لە سووککردنی سزاکانی سەر سوریا دەکاتەوە.