سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت: گەشتەكەم بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێژوویی دەبێت و بیر لەوەدەکەمەوە سەردانی تورکیا بکەم لەگەڵ دەستپێکردنی دانوستانەکانی روسیا و ئۆکراین.

دۆناڵ ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە رەوشی نێوان هیندستان و پاکستان رایگەیاند: توانیمان رێگری لە هەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمی نێوان ئەو دوو وڵاتە بكەین و نەهێڵین جەنگەکە درێژە بکێشێت.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، لە بڕیارێکی مێژوویدا نرخی دەرمان لە ئەمریکا بۆ ٪80 دادەبەزێنین.

سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران راشیگەیاند، هەرگیز ناهێڵین تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، لە هەر سەردەمێکدا بێت.