بڕیارە رۆژی پێنجشەممە پوتن و زیلینسکی لە تورکیا کۆببنەوە، سەرۆکی ئۆکراینیش دەڵێت: هیوادارین بگەینە ئاگربەستێکی هەمیشەیی.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە لە تورکیا چاوم بە پوتن بکەوێت، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە هەنگاوێکە کە ئامانج لێی پێشخستنی پرۆسەی دیپلۆماسییە بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕەی زیاتر لە دوو ساڵە  بەردەوامە.

زیلینسکی جەختی لەسەر گرنگی بەدیهێنانی ئاگربەستێکی هەمەلایەنە و هەمیشەیی کردەوە، کە لە سبەینێوە دەستپێدەکات.

ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەسەری سیاسی ململانێکان زیاتر دەبن، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران هاووڵاتی مەدەنی و خراپتربوونی قەیرانی مرۆیی لە ناوچەکەدا.