خولی چوارەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران کۆتایی هات
محەمەد رزگار
١١ی ئایاری ٢٠٢٥
خولی چوارەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران کۆتایی هات و هەردوولاش گفتوگۆکان بە دڵخۆشکەر وەسف دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: خولی چوارەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکە قورس بوو بەڵام بەسود بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، عوممان هەماهەنگ دەبێت بۆ ئەوەی خولی داهاتوو دانوستانەکان بەردەوام بێت و کات و شوێنی کۆبوونەوەکە دیاری بکات.
لێپرسراوانی ئەمریکیش رایانگەیاندووە، خولی چوارەمی دانوستانەکان دڵخۆشکەربوون و ئاماژەیان بەوەشکردووە، ویکتۆف گفتوگۆی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەگەڵ ئێران ئەنجامداوە.