رۆژی دووشەممە ئاگربەستی 30 رۆژەی نیوان روسیا و ئۆکراین دەستپێدەکات
١٠ی ئایاری ٢٠٢٥
ئۆكراین رایدەگەیەنێت، لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپییەكانی گەیشتوونەتە چوارچێوەیەك بۆ ئاگربەست لەگەڵ روسیا و روژی دووشەممەش ئاگربەستەكە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئەمڕۆ سەرۆكی فەرەنسا و سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و سەرۆك وەزیرانی هۆڵەنداو راوێژكاری ئەڵمانیا لە کیێڤ، لەگەڵ زینیلسکی سەرۆکی ئۆکراین کۆبوونەوە و لە کۆبونەوەکدا پەیوەندیان بە سەرۆکی ئەمریکا کرد و تاوتوێی راگەیاندنی ئاگربەستی 30 رۆژەیان کرد.
ئۆكراین داواكارە روسیا نیازپاكی خۆی نیشان بدات بۆ راگرتنی شەڕ و وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینیش رایدەگەیەنێت، کە ئەگەر روسیا پابەند بێت بە ئاگر بەستەکەوە رەنگە بچینە ناو دانوستانی راستەوخۆوە.
هەوڵەكانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ ئەوەیە ئاگربەستەكە لە 30 رۆژەوە درێژ بكەنەوە بۆ ماوەیەكی زیاتر.