پوتن رەزامەندی نیشاندا بۆ ئاگربەستی 30 رۆژە لەگەڵ ئۆكراین، زیلینسكیش داوای نیەت پاكی لە مۆسكۆ دەكات.

دیمیتری پیسكۆڤ، وتەبێژی كرملن رایگەیاند، روسیا پشتیوانی مەرجدار لە ئاگربەستی 30 رۆژە دەكات لەگەڵ ئۆكراین، بەڵام بەوتەی خۆی، پرسەكە زۆر قورسەو هێشتا هیچ نیەتێكی جدییان نەبینیوە.

هەروەها پیسكۆڤ ئاماژەی بەوە كرد، ڤلادیمێر پوتن پشتگیری خۆی بۆ دەستپێشخەرییەكە دەربڕیوە كە لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد ترەمپەوە خراوەتەڕوو.

لای خۆیەوە ڤۆلۆدیمێر زیلنسكی سەرۆكی ئۆكراین رایگەیاند، ئەمڕۆ سەركردەكانی ئەوروپا لە كیێڤ كۆدەبنەوە، بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەوە ئاشكرا بكات.

هەروەها زیلنسكی بە پێویستی زانی سەرەتا روسیا نیاز پاكی خۆی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ نیشان بدات و دەستبەجێ ئاگربەستێكی و بێمەرج رابگەیەنێت.