سوپای هیندستان: پێنج کەس لە هێرشەکانی پاکستان کوژراون
محەمەد رزگار
١٠ی ئایاری ٢٠٢٥
پاکستان چەند هێرشێکی بۆسەر کشمیر ئەنجامدا و سوپای هیندستانیش بڵاویکردەوەتەوە، لەهێرشەکاندا پێنج کەس کوژروان.
سوپای هیندستان رایگەیاند، پاکستان دامەزراوە پزیشکی و پەروەردەییەکانی ژێر دەسەڵاتی هیندستانی لە کشمیر کردەوەتە ئامانج و پێنج لە ئەنجامی هێرشەکان کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، پاکستان سەرەوەری هیندستانی پێشێلکردووە و مەترسی خستوەتەسەر هاووڵاتیانی مەدەنی و ئەمەش لەلای هیندستان قبوڵنەکراوە و وەڵاممان دەبێت.
جێگەی ئاماژەیە، وەزارەتی فڕۆکەوانی شارستانی هیندستان داخستنی 32 فڕۆکەخانەی لە سەرتاسەری وڵاتەکەی راگەیاند، ئەمەش لەکاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان نیودەلهی و ئیسلام ئاباد زیاتر بووە.