سەرۆكی ئەمریكا داوای ئاگربەستی بێ مەرج لە ئۆكراین دەكات بۆ ماوەی 30 رۆژ.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ داوای ئاگربەستی بێ مەرجی لە نێوان ئۆكراین و روسیا بۆ ماوەی 30 رۆژ كرد و هەروەها  هەڕەشەی ئەوەیكرد، هەرلایەك ئامادە نەبێت بۆ راگەیاندنی ئاگربەست ئەوا لە لایەن واشنتۆنەوە سزادەدرێت.

ترەمپ راشیگەیاند، دانوستانەكان لەگەڵ روسیا و ئۆكراین بەردەوامن، وتیشی، رەنگە جێگرەكەی راستیكردبێت كە وتی، روسیا داوای زۆر دەكات بۆ یەكلاكردنەوەی دانوستانەكان.

ئەمە لە كاتێكدایە، رۆژی پێنج شەممە كۆشكی كرملن رایگەیاند، بە بریاری ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا ئاگربەستی سێ ڕۆژە لە 8 بۆ 11 ئایار نێوان روسیا و ئۆكراین كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، كیێڤیش ئاگربەستەكەی رەتكردەوە و بە فێڵی میدیایی ناوی برد.