دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا نیازی كردنەوەی گرتووخانەی "ئەلكاتراز"ی هەیە، كە شەش دەیەیە داخراوە و شوێنی تاوانبارە مەترسیدارەكان بووە. 

ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ نوسیوێتی، دەیەوێت ئەو گرتووخانەیە بكاتەوە و فراوانی بكات، بۆ ئەوەی مەترسیدارترین تاوانبارەكانی وڵاتەكەی تێدا زیندانی بكات. 

ئەلكاتراز  گرتووخانەیەكی فیدراڵی ئەمریكایە و لەسەر دوورگەی كەنداوی سان فرانسیسكۆیە، لە ساڵی 1963 بەهۆی زۆری تێچووەكەی داخراو و كرایە شوێنێكی گەشتیاری كە هەزاران كەس سەردانیان كردووە. 

بەهۆی بەرزییەكەی و ئەو ئاوەی دەوری داوە، هەڵاتن لەو گرتووخانەیە مەحاڵە،لە 14 هەوڵی سەركێشیدا 36 زیندانی هەوڵی هەڵاتنیاندا، كە هەشتیان كوژران و دووانیان لەسێدارەدران و پێنجیان بێسەروشوێن بوون.