سەرۆکی پارتێکی فەرەنسی، زیلینسکی بەشێت ناودەبات، دوای ئەوەی هەڕەشەی لە سەرۆکی ئەو وڵاتانە کرد کە بەشداری لە ئاهەنگی سەرکەوتنی مۆسکۆ لە جەنگی جیهانی دووهەم دەکەن.

فلۆریەن فیلیپۆت سەرۆکی پارتی نیشتمانی فەرەنسا، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی بە "شێت" وەسف کرد، بەهۆی ئەوەی هەڕەشەی لە سەرۆک دەوڵەتانی بەشداربوو لە ئاهەنگەکانی 80 ساڵەی سەرکەوتن لە مۆسکۆ لە 9ی ئایاردا کرد.

زیلینسکی پێشتر رایگەیاندبوو، لەو رۆژەدا روسیا رەنگە چەندین کردەوەی جۆراوجۆر بکەن، وەک ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوە، دواتر ئێمە تۆمەتبار بکەن بەوەی لە پشت ئەو روداوەنەوەین.

جێگەی ئاماژەیە، پوتن لە یادی 80 ساڵەی سەرکەوتنی جەنگی نیشتمانپەروەری گەورەدا، بڕیارێکی دەرکرد بۆ راگەیاندنی ئاگربەست، لە نیوەی شەوی هەشتی ئایارەوە تا نیوەشەوی 11ی ئایار، هەروەها کۆشکی کرملن ئاشکرایکرد، "لەم ماوەیەدا هەموو دوژمنکارییەکان رادەگیرێت".