سەرۆکی ئۆکراین دەڵێت؛ لە هەرکاتێکدا بێت دەتوانین بگەینە ئاگربەست لەگەڵ روسیا و کۆتایی بەشەر بهێنین.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە چیک رایگەیاند: لە شەری زیاتر لە سێ ساڵەی نێوان هەردوو وڵات دەتوانرێت کۆتایی پێبهێرنێت و بگەینە رێککەوتنی ئاگربەست.

وتیشی: پێویستە بگەینە ئاگربەستێک بۆ ئەوەی بگەینە ئاشتی هەمیشەی کۆتایی بەو جەنگە بهێنرێت کە چەند ساڵێک بەردەوامە.

ئەم لێدوانەی سەرۆکی ئۆکراین دوای ئەوە هات کە ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا رایگەیاند؛ هیوادارین شەر لەگەڵ ئۆکراین پێویست بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە ئۆکرانیا نەکات و هیوای خۆی دەربڕی کە ئەمە روونەدات.