پوتن: هەمیشە ئەو هەستەم هەیە کە دەمەوێت لە کەسێک بدەم بەڵام زاڵ دەبم بەسەر خۆمدا
هەساو ئەمیر
٤ی ئایاری ٢٠٢٥
سەرۆکی روسیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا باس لەوە دەکات، بەوە نییە بە رواڵەت ئارام دەردەکەوێت، هەمیشە حەز دەکات لە کەسێک بدات، بەڵام زاڵ دەبێت بەسەر خۆیدا.
ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا، ئەو سەرۆکەی بە سەرۆکە جیاوازەکە ناسراوە، حەزێکی زۆری بۆ هونەرە جەنگییەکان هەیە و بەردەوام راهێنان دەکات، ڕاوکردن و چوونە دارستانە چڕ و سەختەکان بەشێکە لە خولیاکانی، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا باس لە هەندێک لایەنی دیکەی کەسایەتی خۆی دەکات.
پوتن لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ بافیل زاروبینی رۆژنامەنووس، لە بەرنامەیەکی بەڵگەنامەییدا بەناوی " روسیا. کرملن. بوتن. 25 ساڵ" باس لەوە دەکات، بە رواڵەت ئارام و لەسەرخۆ دەردەکەوێت، بەڵام لە ناوەوە هەمیشە ئەو هەستەی هەیە کە بیەوێت لە کەسێک بدات.
زاروبین لێی دەپرسێت: هەرگیز هەستت بەوە کردووە کە بتەوێت لە کەسێک بدەیت؟ پوتینیش بە پێکەنینەوە وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت: هەمیشە ئەو هەستەم هەیە، بەڵام زاڵ دەبم بەسەر ئەو حەزەمدا.
بڕیارە ئەو بەڵگەنامە فیلمە ئەمڕۆ پەخش بکرێت، کە تیایدا پوتن چەندین نهێنی و راستی لەسەر ژیانی خۆی دەدرکێنێت.
? بوتين يكشف عن رغبته بـ"توجيه ضربة" لكنه يقاوم ذلك
— Sputnik Arabic (@sputnik_ar) May 3, 2025
قال الرئيس الروسي فلاديمير بوتين، خلال مقابلة مع الصحفي بافيل زاروبين، إنه على الرغم من برودة أعصابه الظاهرية، إلا أنه يشعر دائما برغبة في توجيه الضربة.
وأضاف الرئيس بوتين، مازحا خلال رده على سؤال زاروبين حول ما إذا شعر يوما… pic.twitter.com/Dmr6VrG813