ئەمریکا هەڕەشەی کشانەوە لە نێوەندگیری نێوان روسیا و ئۆکراین دەکات، ئەگەر هیچ بەرەوەپێشچونێک لە دانوستانەکان بەدی نەهێنرێت.

تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە ئۆکراین نەگۆڕاوە، بەڵام ئەگەر هیچ بەرەوپێشچونێک لە دانوستانەکان بەدی نەهێنرێت ئەوە ئێمە دەکشێینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە واز لە خواستی خۆمان دەهێنین لە پێناو گەیشتن بە ئاگربەست، ئەوەی لە توانایشماندا بێت ئەنجامی دەدەین بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکان لە ئۆکراین.

ئەمەش لە کاتێکدایە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو، سەرەڕای هەندێک پێشکەوتنی ئەم دواییە، ئۆکراین و روسیا دوورن لە گەیشتن بە رێککەوتنی ئاشتی.