بومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچە كەناراوییەكانی ئەرژەنتین و باشووری چیللی هەژاند، دەستەی جیۆلۆجی ئەمریكا بڵاویكردەوە، گوڕی بومەلەرزەكە 7.5 پلە بووە بە پلەی رێختەر.

دەسەڵاتدارانی ئەرژەنتین فەرمانی چۆڵكردنی دانیشتوانی شاری پۆرتۆ ئەلمانزایان دەركرد كە روو لە شاخەكان بكەن.

هاوكات دەسەڵاتدارانی هەردوو وڵات هۆشداری روودانی تسۆنامی دەدەن و داواكارن دانیشتوانی كەناراوەكانی شۆشوایا و و لاریۆخا ماگالانێس دەدەن دووربكەونەوە.

بەپێی سەرچاوەكان، بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر روویداوە، لە زۆربەی شارەكانیش زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێدەدرێت.

پێشتر دەزگای نیشتمانیی چیللی بۆ خۆپاراستن و بەرپەرچدانەوەی كارەساتەكان، هۆشداری دابوو بە دانیشتوانی ناوچە كەناراوییەكانی باشووری ماگالانێس و جەمسەری باشووری وڵاتەكە.

هاوكات دەسەڵاتدارانی ئۆشوایای ئەرژەنتین، هەموو جۆرە چالاكییەكی ئاوی و كەشتیوانییان لە كەناڵی بیگل بۆ ماوەی سێ سەعات ڕاگرت، ئەوەش لەترسی تسونامی.