بڕیارە ڕۆژی سێشەممە مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتۆن کۆببێتەوە.

 بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەوە یەکەم کۆبوونەوەیان دەبێت لەوکاتەوەی کارنی لە هەڵبژاردنەکەدا بردویەتیەوە، بەپێی راپۆرتێکی بلومبێرگ  بەشێک لە سەرکەوتنەکانی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بەهۆی "پەیامی دژە ترەمپە "

بەپێی راپۆرتەکە، تا ئێستا بە رەسمی کۆبوونەوەی ترەمپ و کارنی رانەگەیەنراوە، بەڵام سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، کە رۆژی سێشەممە کۆدەبنەوە.

جێگەی ئاماژەیە، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بە هۆی لێدوانە دژەکانی بەرانبەر ترەمپ توانی سەرکەوتنی گەورە لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی بەدەستبهێنێت.