ئەکسیۆس: رەنگە خولی داهاتوی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دوابخرێت
راهۆز
١ی ئایاری ٢٠٢٥
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەکسیۆس پێدەچێت خولی چوارەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ هەفتەی داهاتوو دوابخرێت.
بەپێی وتەی باراک راڤید، پەیامنێری ئاکسیۆس کە بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان لە ئێکس ئەو هەواڵەی بڵاوکردووەتەوە، ناوبراو رایگەیاندوە: لە ئەنجامدا کۆبوونەوەی E3 لەگەڵ ئێران کە پلانی بۆ دانرابوو سبەینێ بەڕێوەبچێت لە رۆما، دوادەخرێت.