ئیسرائیل بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە چیای قودس باری نائاسایی راگەیاند، و فەڕەنسا و 10 وڵاتی ئەوروپاش ئامادەییان بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە دەربڕیوە. پۆلیسی ئیسرائیلیش رایگەیاندوە كەسێكیان بە تۆمەتی سوتانی دارستانێك دەستگیر كردوە.

كەناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویكردوەتەوە ئەو ئەو ئاگرەی لە دوێنێ ئێوارەوە دەستی پێكردوە بە شێوەیەكی بەرفراوان تەشەنەی كردوە ئەوەش بەهۆی سەرهەڵدانی رەشەبا بە خێرایی 90 بۆ 100 كیلۆمەتر لە چركەیەكدا، هاوكات حكومەتی ئیسرائیل بەهۆی ئاگركەوتنەوە باری نائاسایی ڕاگەیاند.

ئەو ئاگرە كە لە بەشی ئیسرائیلیی قودس دەستی پێكردوە زۆربەی ناوچەكانی باكوری غەززەی گرتوەتەوە و تا ئێستا نزیەكەی 200 تیمی ئاگركوژێنەوە سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن و هەزاران كەسیش ناچاربون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.

ئاگركوژێنەوەی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە كردوە كە زیاتر لە 11 فڕۆكەی ئاگركوژێنەوە بەكارهێنراوە بۆ كوژاندوەی ئاگرەكە و بڕیارە ژمارەیەك فڕۆكەی دیكەی وڵاتانیش بەشداریی لە كوژاندنەوەی ئەو ئاگرەدا بكەن.

ئاگرەكەی ئیسرائیل بە گەورەترین ئاگری مێژوی 77 ساڵی رابردوی ئەو وڵاتە لە قەڵەم دەدرێت.