ماڵپەرێكی ئەمریكا رایگەیاند، ئێران لە رێگای چەند بنكەیەكی سەربازی لە عیراق ڕاهێنان بە هێزەكانی پێشوی سوریا دەكات.

ماڵپەری هەواڵی ئەمریكی، میدیا لاین لە زاری چەند سەرچاوەیەك و چەند شایەتحاڵێك بڵاویكردووەتەوه كه ئێران هەنگاو دەنێت بۆ بنیاتنانەوەی دەسەڵاتی سیاسی خۆی له سوریا له رێگەی راهێنان بەو سەربازانەی سەر بە رژێمی پێشوی سوریابوون لە ئێستادا هەڵهاتوون.

راشیگەیاندووە، ئەو بنكە سەربازیانە كە دەكەونە ئەنبار، نزیك سنووری سوریا، بە هاوكاری ئەفسەرانی سوپای پاسدارانی ئێران و گروپە چەكدارەكانی ئەو وڵاتە لە عیراق بەڕێوەدەبرێن، وتیشی، ئەو چەكدارانە بە بەردەوامی مەشق و ڕاهێنان وەردەگرن.

ئەمە لە كاتێكدایە، كە لەم دواییەی رامی مەخلوف ئامۆزای بەشار ئەسەد سەرۆكی پێشوی سوریا رایگەیاندبوو،  كە هێزی نوخبە بە هەماهەنگی لەگەڵ سوهەیل حەسەن، سەركردەی سەربازی پێشووی سوریا رێكدەخەنەوە، وتیشی ئامانجیان لەو كارە ئەوەیە خەڵكی ناوچە كەناراوەكانی سوریا بپارێزن نەك تۆڵەبكەنەوە.