دوای پێكدادانەكانی شاری جرمانای سوریا ، حكومەتی دیمەشق و دروزەكان گەیشتنە رێككەوتن. 

میدیاكانی سوریا ئاشكرایان كردوە ، نوێنەرانی حكومەتی سوریا و نوێنەری دروزەكان كۆبونەتەوە و رێككەوتون لەسەر لێپێچینەوە لەگەڵ  ئەو كەسانەی تێوەگلاون لە هێرشەكەی جرمایا دادگاییكردنیان و دانانی سنورێك بۆ تائیفەگەری .

ئەوە لەكاتێكدایە، بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە هێزە ئەمنییەكانی حكومەتی سوریا چونە ناو شاری جرمانای نزیك دیمەشق و بەو هۆیەوە پێكدادان لە نێوان هێزەكە و چەكدارانی گروپێكی سەر بە درزییەكان روویدا و لە ئەنجامی پێكدادانەكانیشدا 14 كەس لە هەردولا كوژران. لە كاردانەوەی ئەو پێشهاتەشدا، مەرجەعی درزییەكان لە جرمانا ئیدانەی هێرشی هێزە ئەمنییەكانیان كرد و بەرپرسیارێتی تەواوی رووداوەكانی خستە ئەستۆی دەسەڵاتی سوریا.