بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەخت دەکاتەوە حکومەتەکەی دەستبەرداری بارمتەکان لە غەززە نابێت و هەموو کارێک دەکات بۆ گەراندنەوەیان.

ئەم راگەیاندنەی ناتانیاهۆ چەند رۆژێک دوای ئەوە هات کە ئیال زامیر، سەرۆک ئەرکانى سوپاى ئیسرائیل هەڕەشەی فراوانکردنی هێرشەکانی کردە سەر کەرتی غەززە ئەگەر هیچ پێشکەوتنێک سەبارەت بە دیلەکان بەدی نەهێنرێت.

حەماس لە 17ی نیساندا پێشنیارێکی ئیسرائیلی بۆ ماوەی 45 رۆژ ئاگربەست لە بەرانبەر ئازادکردنی 10 دەستگیرکراوی زیندووی ئیسرائیلی رەتکردەوە و داوای رێککەوتنی هەمەلایەنەی کرد، بۆ راگرتنی شەڕ و کشانەوەی ئیسرائیل لە غەززە، لەبەرانبەر ئازادکردنی سەرجەم دەستگیرکراوەکانی.