هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی رەوشی ئۆکراین بەردەوامە و کۆشکی کرملنیش رایدەگەیەنێت، تێگەیشتنی ترەمپ لەگەڵ روسیا تا رادەیەکی زۆر هاوتەریبە سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکان.

 

دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا "کرملن"  رایگەیاند، کار بۆ چارەسەرکردنی رەوشی ئۆکراین بەردەوامە، بەڵام ناتوانرێت بە ئاشکرا بەڕێوە بچێت.

 

پێسکۆڤ وتیشی: تێگەیشتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە رەوشی ململانێکانی ئۆکراین، تاڕادەیەکی زۆر هاوتەریبە لەگەڵ روسیا، زۆر بابەت هەن مۆسکۆ و واشنتۆن هەمان بۆچونیان هەیە.

 

کۆشکی کرملن راشیگەیاندووە، ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا بەبێ مەرجی پێشوەختە ئامادەیی پیشانداوە بۆ دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئۆکراین.

 

جێگەی ئاماژەیە دوێنێ ترەمپ لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراین، هەڕەشەی سەپاندانی سزای بەسەر روسیادا کرد.