رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی زێڕینی بلە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

خەڵاتی زێڕینی بلە کە ساڵانە لە یادی کۆچی دوایی نووسەر و رۆشنبیری گەورەی کورد، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەددا بەڕێوەدەچێت، دەدرێتە کەسانی نمونەیی لە چەند بوارێکدا.

لە ساڵانی پێشودا خەڵات بەخشرایە؛ دایکی نمونەیی، نووسەری نمونەیی، پاراستنی زمان، دادوەری نمونەی، توێژەری نمونەیی، چالاکوانی نمونەیی، نووسەر و ئەکادیمیستی نمونەیی، دۆستی نمونەیی کورد، رۆژنامەنووس و نووسەری نمونەیی دۆستی کورد.

ئەمڕۆ لە رێورەسمەکەدا هەر یەک لە سەیید موحسین حەکیم و ساڵح حسەین محەممەد، ناسراو بە ساڵح حەیدۆ خەڵاتی زێڕینی ''بلە"یان وەرگرت

هەر لە مەراسیمەکەدا زارا محەمەدی و عوسمان موئمین عەزیز، ناسراو بە مامۆستا عوسمان کێمنەیی خەڵاتی زێڕینی بلەیان پێبەخشرا.

هاوکات یانەی ئامەد سپۆر  و فەهیمە واحید مەجید خەڵاتی زێڕینی بلەی پێبەخشرا.

هەر لە مەراسیمەکەدا شەهید عەبدۆ ئەحمەد عەبدی مستەفا خەلیل عەبدی، ناسراو بە مەزڵوم عەبدی بوونە خاوەن خەڵاتەکە.

جێگەی ئاماژەیەوە ئەمڕۆ لە مەڕاسیمی خەڵاتی زێڕینی بلە بەسەر هەشت کەسایەتی نمونەیی دابەشکرا و بوونە خاوەنی خەڵاتەکە.