بەپێی راپرسییەك زۆرینەی ئیسرائیلییەكان متمانەیەكی زۆر كەمیان بە ناتانیاهۆ ماوە
کەژان
٢٥ی نیسانی ٢٠٢٥
بە پێی نوێترین راپرسی زۆرینەی ئیسرائیلییەكان متمانەیەكی زۆر كەم یان هیچ متمانەیەكیان بە ناتانیاهۆ نەماوە.
رۆژنامەی مەعارفی ئیسرائیلی نوێترین راپرسی لەبارەی ئاستی جەماوەریی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە بڵاوكردەوە و دەركەوتووە لە 58%ـی ئیسرائیلییەكان متمانەیەكی كەمیان ناتانیاهۆ هەیە و لە 42%شیان هیچ متمانەیەكیان پێی نەماوە.
هەر بە پێی راپرسییەكە دەركەوتووە تەنها 36%ـی ئیسرائیلییەكان متمانەیان بە ناتانیاهۆ ماوە، لەكاتێكدا 6%ـی خەڵكی ئەو وڵاتەش هیچ بۆچوونێكیان نەبووە.
لەدوای دەستپێكردنی شەڕ لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس، ئاستی جەماوەریی ناتانیاهۆ و حزبەكەی دابەزیووە و ئەوەش نیگەرانی زۆری ئەندامانی ئەو حزبەی لێكەوتووەتەوە و داوای دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتی دەكەن بۆ ئەو شەڕە.



