روانگەی سوری: داعش لە سنورەكانی سوریا و عیراق جموجۆڵەكانی دەستپێدەكاتەوە
ئاکام
٢٥ی نیسانی ٢٠٢٥
رێكخراوێكی تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ دەڵێت، رێكخراوی تیرۆرستی داعش لە سنورەكانی نێوان عیراق و سوریا دەست بە جموجۆڵ دەكات.
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، داعش راگەیەنراوێكی بڵاوكردوەتەوە و تیایدا هەڕەشەی راستەوخۆ لە حكومەتی سوریا بە سەركردایەتی ئەحمەد شەرع دەكات و بەڵێنی ئەنجامدانی كردەوەی مەیدانی دەدات.
دەشڵێت، داعش دەست دەكاتەوە بە جموجۆڵ و بە نیازە هێرش بكاتەسەر چەند خاڵێكی پشكنین لە سنورەكان بە بەكارهێنانی كەرەستەی سەربازیی پێشكەوتوو و ماتۆڕسكیلیش ئەو كردەوە تیرۆریستییانە ئەنجام دەدات.
لە بەرامبەریشدا وەزارەتی بەرگری سوریا ئامادەیی دەربڕیوە بۆ روبەڕوبونەوە و كۆنتڕۆڵكردنی سنورەكان و رێكخستنەوەی سوپا و ئەنجامدانی چەند راهێنانێك.



