ئێران و روسیا و ئێران لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆم كۆبوونەوە
٢٥ی نیسانی ٢٠٢٥
ئێران و روسیا و ئێران لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆم لە بارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران كۆبونەوە.
ئاژانسی شێنخوای چینی رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە نوێنەرانی ئێران و روسیا و چین لەگەڵ رافایل گرۆسی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم كۆبوونەوە بە مەبەستی وەرگرتنی رۆڵی ئاژانسەكە بۆ چارەسەكردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران لەگەڵ ئەمریكادا.
دەشڵێت، چین پاڵپشتی دانوستانی ئێران لەگەڵ ئەمریكا و سەرجەم لایەنەكان دەكات و بە گرنگیشی زانیوە كە تاران هەوڵی بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نادات و بەرنامە ئەتۆمییەكەی بۆ مەبەستی ئاشتی بەكاردەهێنێت.
سایتی ئەكسیۆسی ئەمریكی رایگەیاند، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران داوای رێككەوتنی كاتی كردووە لەگەڵ ئەمریكا، بەڵام ستیڤ ویتكۆف نوێنەری واشنتۆن ئەو داواكارییەكی رەتكردووەتەوە.



