دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، پێشكەوتنی گەورە لە دۆسیەی غەززەدا هەیە و رێگە نادەن حەماس حوكمی كەرتەكە بكات. 

ترەمپ بە رۆژنامەنوسانی وتووە، لە دۆسیی غەززەدا پێشكەوتنی گەورەیان تۆماركردوە و جارێكی تریش دوپاتیكردۆتەوە كە ئەگەر خۆی سەرۆك بوایە رێگەی نەدەدا هێرشەكەی7ی ئۆكتۆبەر روبدات . 

لە وەڵامی پرسیارێكی رۆژنامەنوسانیش سەبارەت بەوەی رێگە دەدەن بزوتنەوەی حەماس رۆڵی لە بەرێوەبردنی غەززە هەبێت دوای جەنگ، ترەمپ رایگەیاندوە، رێگە نادەن حەماس حوكمی غەززە بكات.

ئەوە لەكاتێكدایە بزوتنەوەی حەماس پێشنیازێكی نوێی خستۆتەروو بۆ گەیشتن بە رێكەوتن و بەپێی ئەو پێشنیازە ، حەماس واز لە بەرێوەبردنی غەززە دەهێنێت بەرامبەر بەوەی كە چەك دانەنێت.