روسیا و ئۆكراین: لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی ئامادەی دانوستانین
ئاکام
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٥
روسیا دەڵێت لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی و كۆتاییهێنان بەجەنگ ئامادەن بۆ گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئۆكراین و زیلینسكیش دەڵێت، ئامادەن بۆ گفتوگۆ و دانوستان.
دوای ئەوەی ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا پێشنیازی دانوستانی راستەوخۆی كرد بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ، ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراینیش رایگەیاند، لەسەر راگرتنی هێرشەكان بۆ سەر ناوچە مەدەنییەكان، وڵاتەكەی چاوەڕێی دانوستان و گفتوگۆیە.
زیلینكسی هەرچەندە وەڵامی پێشنیازەكەی پوتنی نەداوەتەوە، بەڵام جەختیكردەوە كە لەپێناو راگرتنی هێرشەكان بۆسەر ناوچە مەدەنییەكان، ئامادەیە بۆ گفتوگۆ.
لێدوانەكانی پوتن و زیلینسكی دوای هەڕەشەكانی ترەمپ دێن بۆ كشانەوەی ئەمریكا لە هەوڵەكانی بۆ ئاگربەست و كۆتاییهێنان شەڕ.



