ترەمپ لە هەموو روویەکەوە پشتیوانی خۆی بۆ نەتەنیاهۆ دووپات دەکاتەوە
محەمەد رزگار
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٥
سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ ئیسرائیل دووپاتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت؛ لەسەر هەموو پرسەکان لەگەڵ نەتەنیاهۆ هاوڕاین.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس بڵاویکردەوەتەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ ئەنجامداوە و دووپاتیکردەوەتەوە لە هەموو پێشهاتەکاندا پشتگیری لە ئیسرائیل دەکات.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ نەتانیاهۆ پرسی ئێران و بازرگانی تاوتوێکرد و لەسەر هەموو پرسەکان هاوڕابووین.