بۆیەکەم جار لە دوای دەستبەکاربوونیەوە ترەمپ و خێزانەکەی سەفەری دەرەوەی وڵات دەکەن
رەوەز
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٥
سەرۆکی ئەمریکا لە پلاتفۆڕمی سۆشیال میدیای خۆی بڵاویکردەوە: "من و میلانیا دەچینە پرسەی پاپا فرانسیس لە رۆما، ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەکەین لەوێ بین".
کۆچی دوایی پاپا فرانسیس:
پاپا فرانسیس بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە لە تەمەنی 88 ساڵیدا، بەهۆی جەڵتەوە کۆچی دوایی کرد.
پاپا فرانسیس کە بۆ ماوەی 12 ساڵ سەرکردایەتی کەنیسەی کاسۆلیکی کردووە، پێش مردنی ڕێسای نوێی بۆ ڕێوڕەسمی پرسەی خۆی داناوە.
بەپێی رێساکانی خۆی، پاپا فرانسیس لە دەرەوەی دیوارەکانی ڤاتیکان، لە بازلیکای سانتا ماریا ماجیۆری رۆما بە خاک دەسپێردرێت. ئەم هەنگاوەی پاپا بە جیاواز لە نەریتی پاپاکانی پێشوو دادەنرێت کە زۆربەیان لە ڤاتیکان بە خاک سپێردراون.