سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت؛ لە خولی دووهەمی دانوستانەکان کە لە رۆما بەڕێوەچوو، گفتوگۆکان بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، چاوەڕوانیش دەکەین لە خولی سێهەمدا بگەینە لێکتێگەیشتنی زیاتر.

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ لە دانوستانەکانمان لەگەڵ ئێران لە ئاستێکی زۆر باشداین و چاوەڕوان دەکەین لە دانوستانەکانی داهاتوودا زیاتر لێکنزیک ببینەوە.

 

راشیگەیاند، گەشبینین لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەشێوەیەکی ئاشتییانە و دیپلۆماسی بگەینە چارەسەر.

 

جێگەی ئاماژەیەوە خولی دووهەمی دانوستانەکان بە نێوەندگیری عوممان لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، خولی سێهەمیش لە مەسقەتی پایتەختی عوممان دەبێت.