بەهۆی نەخۆشییەوە، پاپا فرانسیس "پاپای ڤاتیکان" لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

خۆرخێ ماریۆ بیرگۆلیۆ ناسراو بە پاپا فڕەنسیس پاپای ڤاتیكان، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا، ئەمڕۆ لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

خۆرخێ بەهۆی نەخۆشكەوتنی، لە مانگی رابردووەوە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ڤاتیكان چارەسەری وەردەگرت.

دوایین وتاریی بەهۆی جەژنی قیامەوە بوو لە گۆڕەپانی ڤاتیكان كە داوای راگرتنی دەستبەجێی شەڕی غەززەی لە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل كرد.

خۆرخێ ماریۆ بیرگۆلیۆ لە سڵی 1936 لە شاری بۆینس ئاریس لە ئەرژەنتین لە خێزانێکی پەنابەری ئیتاڵی لەدایكبووە، لە ساڵی 2013ـەشەوە بووەتە پاپای ڤاتیكان.

پاپا فڕەنسیس یەكەم پاپای ڤاتیكان بوو كە لەدوای روخانی رژێمی بەعس و نەمانی داعش سەردانی عیراق و هەرێمی كوردستانی كرد.