سەرۆك و سەركردەكانی توركیا سەردانی ئەو نەخۆشخانەیە دەكەن كە سری سورەیا ئۆندەری ئەندامی وەفدی ئیمراڵی تێیدا لە ژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدایە.

فیگەن یوكسەكداغ هاوسەرۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە كە نزیكەی نۆ ساڵە لە زیندان بەند كراوە، لە پەیامێكدا بۆ سری سورەیا ئوندەر رایگەیاند، بە خەمێكی قوڵەوە هەواڵی نەخۆشییەكەی ئۆندەرم بیست و بە دڵ و گیان هیوای بۆ دەخوازم بە تەندروستییەوە بگەڕێتەوە سەر ئەركی جێبەجێكردنی پڕۆسەی ئاشتیی.

هاوكات شەوی رابردو ژمارەیەكی بەرچاو لە سەرۆك و سەركردەكانی لایەنەكانی توركیا سەردانی نەخۆشخانەی شیشلی ئیستەنبوڵیان كرد و نوعمان كورتوڵموش، سەرۆكی پەرلەمانی توركیا لە بەردەم نەخۆشخانەكە رایگەیاند دۆخی تەندروستیی سری سورەیا ئۆندەر، هێشتا هەستیارە و هیوای باشبونەوەی بۆ دەخوازن.

عومەر چەلیك، وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا ئاكەپە هەر لە چوارچێوەی سەردانی ئۆندە رایگەیاند نزای چاكبوونەوە بۆ و سری سورەیا ئۆندەر دەكەین.

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا، سری سورەیا ئۆندەر جەڵتەی دڵ لێیدا،  نەشتەرگەریی دڵی بۆ كراوە و بە وتەی پزیشكەكان رەنگە پێویست بێت نەشتەرگەریی دیكەشی بۆ بكرێت.