ئێران: رەنگە لە خولی دووەمدا شوێنی دانوستانەکان گۆڕانکاری بەسەردا بێت
محەمەد رزگار
١٣ی نیسانی ٢٠٢٥
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، خولی دووەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەبچێت، بە ناڕاستەوخۆ دەمێنێتەوە.
ئیسماعیل باقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، دانوستانەکان بە ناڕاستەوخۆ دەمێننەوە و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاکان دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد،رەنگە شوێنی خوولی دووەمی دانوستانەکان بگۆڕێت، بەڵام عوممان وەک نێوەندگیر دەمێنێتەوە.
ئەوە لەكاتێدایە كە پێشتر ئەمریكا جەختیدەكردەوە لەوەی كە پێویستە دانوستانەكان دۆسێی گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران و بەرنامە موشەكییەكان لە خۆ بگرن .