زێلینسكی: پێویستە فشاری زۆر بخرێتە سەر روسیا بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ
شنیار
١٣ی نیسانی ٢٠٢٥
لە دوای هێرشەكەی روسیا بۆسەر شاری سومی ئۆكراین كە دەیان كوژراو و برینداری لێكەوتەوە ، ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سەرۆكی ئۆكراین داوا دەكات فشاری زۆر بخرێتە سەر مۆسكۆ بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ .
زیلینسكی رایگەیاندوە ، ئەو هێرشەی كە روسیا بە موشەكی بالیستی بۆ سەر شاری سومی ئەنجامیدا ، دەیان كوژراو و برینداری مەدەنی لێكەوتۆتەوە . بۆیە پێویستە فشاری زۆر بخرێتە سەر مۆسكۆ بۆ ئەوەی كۆتایی بە جەنگ بهێنێت .
لەلایەكی ترەوە ، وەزارەتی بەرگری روسیا ئاشكرایكردوە ، هێزەكانی روسیا لە هەرێمی كۆرسك زەبری توندیان لە ئۆكراین داوە و لە ماوەی 24 سەعاتدا زیاتر لە 175 سەربازی ئۆكراینی لەو ناوچەیە كوژراون .