ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکەی سەر شاری سومی ئۆکرایندا گیانیان لەدەستدا گەیشتە 32 کەس
هەساو ئەمیر
١٣ی نیسانی ٢٠٢٥
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ روسیا هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر شاری سومی ئۆکراین و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 32 کەس گیانیان لەدەستداوە، سەرۆکی ئۆکراینیش داوا دەکات، فشار بخرێتە سەر روسیا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.
میدیاکان باس لەوە دەکەن، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لە هێرشەکەدا تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە 32 کەس، کە دووانیان منداڵن.
بەپێی ئاماری فریاگوزاری خێرای ئۆکراین، جگە لەو ژمارەی گیانلەدەستدانە، تاوەکو ئێستا 84 برینداریش تۆمار کراون، کە 10یان منداڵن.
تیمەکانی فریاگوزاری باس لەوەشدەکەن، لە گەڕان بەناو پاشماوەی بەڵەخانە رووخاوەکانی بۆردومانەکەدا بەردەوامن و هەر گۆڕانکارییەک لە ئامارەکاندا هەبێت رایدەگەیەنن.
لەبارەی هێرشەکەوە، ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین داوا دەکات، فشار بخرێتە سەر روسیا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.