پێنجەمین كۆبوونەوەی ئەمنی لەسەر ئاستی باڵا لە نێوان عیراق و توركیا لە ئەنتاڵیا بەرێوەدەچێت
شنیار
١٣ی نیسانی ٢٠٢٥
ئەمرۆ لە ئەنتاڵیا پێنجەمین كۆبونەوەی ئەمنی لەسەر ئاستی باڵا لە نێوان عیراق و توركیا بەرێوەدەچێت .
وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، ئەمرۆ پێنجەمین كۆبونەوەی ئەمنی عیراق و توركیا تایبەت بە میكانیزمی ئەمنی لە ئەنتاڵیا بەرێوەدەچێت ، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق و هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا سەرپەرشتی كۆبونەوەكە دەكەن و وەزیری بەرگری توركیا و سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا و هاوتا عیراقییەكانیان لە كۆبونەوەكەدا بەشدار دەبن .
بریارە لە كۆبونەوەكەدا هەماهەنگی نێوان عیراق و توركیا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەردوو وڵات تاوتوێ بكرێت .