ترەمپ پێناسی گومرگی لەسەر مۆبایل و کۆمپیوتەر کەمدەکاتەوە.. چین گەورەترین سوودمەندە
رەوەز
١٢ی نیسانی ٢٠٢٥
ئیدارەی فیدراڵی گومرگ و پاراستنی سنورەکانی ئەمریکا شەوی هەینی رایگەیاند، بەشێکی بەرچاو لە ئامێرە تەکنەلۆژییەکان لەنێویاندا مۆبایل، کۆمپیوتەر و تەلەڤیزیۆنی زیرەک، لە پێناسە گومرگییەکانی حکومەتی ئەمریکا دەبەخشرێن.
بەپێی ڕێنماییە نوێیەکان، ژمارەیەکی بەرچاو لە وڵاتان لە مافی گومرگی سەر بەرهەمە تەکنەلۆژییەکان دەبەخشرێن، بەڵام چین گەورەترین سودمەندە کە رێژەی لێخۆشبوونەکەی دەگاتە ٪145.
بەپێی ئەم بڕیارە نوێیە، لاپتۆپ، تەلەڤیزیۆنی زیرەک، نیمچە گەیەنەرەکان و چەندین بەرهەمی تەکنەلۆژی دیکەش دەگرێتەوە.
شارەزایانی ئابووری پێشبینی دەکەن ئەم هەنگاوە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر دابەزینی نرخی ئامێرە تەکنەلۆژییەکان لە بازاڕەکانی ئەمریکا هەبێت.