هۆکاری هەڵبژاردنی مەسقەت بۆ دانوستانی ئەمریکا و ئێران
سام
١٢ی نیسانی ٢٠٢٥
وێنەیەکی مەسقەتی پایتەختی عوممان
بڕیارە ئەمڕۆ ئەمریکا و ئێران لە مەسقەتی پایتەختی عوممان دانوستان ئەنجام بدەن، عەباس عراقچی نوێنەرایەتی ئێران دەکات و ستیڤن ویکتۆڤ نوێنەری ئەمریکایە.
پێشتر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی بە دیپلۆماتکارێکی ئیماراتیدا گەیاندە تاران، بەڵام ئێران عوممانی هەڵبژارد وەک جێگەی دانوستان.
ئەمریکا لەگەڵ ئیمارات پەیوەندی باشی هەیە، هەر لەو رێگەیەوە نامەکەی گەیاندە تاران، بەڵام لە بەرانبەردا تاران وەڵامی نامەکەی لە عوممانەوە گەیاندەوە ئەمریکا.
عەباس عراقچی کە نوێنەرایەتی ئێران دەکات لە دانوستانەکەی ئەمڕۆدا بەرانبەر ئەمریکا، سەبارەت بە هەڵبژاردنی عوممان بۆ دانوستان رایگەیاند: ئێمە ئەزمونی باشمان لە عوممان هەیە، ئاگاداری نیەتی باشی عوممانین و پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ ئەو وڵاتە هەیە، هەروەها هەڵباژردنی عوممان بۆ دانوستان بڕیارێکی ئاساییە. ئاماژەی بەوەشداوە: عوممان لە رابردشدا شوینی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران بووە.
مەسقەت گەورەترین شار و پایتەختی عوممانە، ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاتر لە یەک ملیۆن و 400 هەزار کەسە.
ئەمڕۆ شەممە 12ـی 4ـی 2025، دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە شاری مەسقەتی پایتەختی عوممان ئەنجام دەدرێت، کۆتا جار کە ئەو دوو وڵاتە لە مەسقەت کۆبونەوە ساڵی 2014 بوو.